قەزافی چەندین جار هەوڵی کوشتنی عادل ئیمامی داوە
11:20 - 18/05/2021
زەمەن-لایف ستایل
سەرکردەی کۆچکردووی
لیبیا موعەمەر قەزافی چەندین جار هەوڵی کوشتنی هونەرمەندی بەناوبانگی میسری عادل
ئیمامی داوە.
ماڵپەڕی
ئەلفەن بڵاویکردەوە، بەهۆی شانۆگەری "الزعیم"، سەرکردەی کۆچکردووی لیبیا
موعەمەر قەزافی لە هونەرمەندی میسری عادل ئیمام توڕە بووەو چەندین جار هەوڵی
کوشتنی داوە چونکە بەپێی بیروڕای موعەمەر عادل ئیمام لەو شانۆگەریەدا سوکایەتی
پێکردووەو لاسایی کردۆتەوە.
لە
بڵاوکراوەکەدا باسیش لەوەکراوە موعەمەر قەزافی داوایکردووە عادل ئیمام بچێتە لیبیا
و لەوێ شانۆگەرییەکە پێشکەش بکات بۆ ئەوەی بە بیانوویەک بیکوژێت بەڵام سەرکەوتوو
نەبووە.
عادل ئیمام لەساڵی
1940 لە مەنسورەی سەر بە میسر لەدایک بوەو سێ منداڵی هەیە، لە ئاستی هونەرییدا پێگەی
تایبەت بەخۆی هەیە و خاوەنی چەندین دراماو فلم و شانۆیە.