راپۆرتێك؛ لێبڕین نه‌بووه به ماڵ له‌سه‌ر حكومه‌ت
11:59 - 10/05/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی به خاوی به‌ره‌و پێشه‌وه
ده‌ڕۆن و لێبڕینی مووچه تائێستا نه‌بووه‌ته ماڵ له‌سه‌ر حكومه‌ت و پابه‌ند نیه
به دانه‌وه‌ی، ئه‌وه‌ش به‌پێی ڕاپۆرتی سێیەمی شەش مانگی پڕۆژەی چاودێری و
هەڵسەنگاندنی جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی چاکسازی حکومەت لە جوارچێوە هێڵە گشتیەکانی
کابینەی نۆیەم.
راپۆرته‌كه له‌لایه‌ن ڕێکخراوی ستۆپ بە پشتیوانی
دامەزراوەی NED ئاماده‌كراوه، تێیدا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه، حكومه‌تی هه‌رێم تائێستاش جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی
به‌ڵێنه‌كان ده‌كاته‌وه، له هه‌ندێ بواریش هه‌نگاو نراوه، به‌ڵام به گشتی هه‌نگاوه‌كانی
چاكسازی زۆر خاو ده‌چنه پێش و رووبه‌رووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و هێنانه‌دی
حكومڕانیه‌كی باش و شه‌فاف له هه‌رێم به‌ربه‌ستی گه‌وره‌ی له پێشه.
ئه‌گه‌ر لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كان و پێكهێنه‌ری حكومه‌ت،
به ئیراده‌یه‌كی جدی هه‌نگاو نه‌نێت، ناتواندرێ زۆرینه‌ی به‌لێنه‌كانی چاكسازی
جێبه‌جێبكرێن. به‌پێی راپۆرته‌كه.
به‌شێكی راپۆرته‌كه ته‌رخانكراوه بۆ باسی مووچه،
تێیدا هاتووه: حكومه‌تی هه‌رێم له باره‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه و دانانی حسابی
بانكی بۆ پاراستنی مافی مووچه‌خۆران، نه‌یتوانیوه به‌ڵێنه‌كه‌ی بباته سه‌ر،
زیاتر له‌وه‌ش مانگانه تائێستا حه‌وت مووچه‌ی به لێبڕینی سه‌دا 21 و مووچه‌یه‌كیش
به لێبڕینی سه‌دا 18 دابه‌شكردووه و بڕی لێبڕینی نه‌كردووه‌ته پابه‌ندی له‌سه‌ر
خۆی.
له باره‌ی قه‌رزه‌كانه‌وه، باسلهوهكردووه سه‌رۆكی
حكومه‌ت له دانیشتنی په‌رله‌مان له رۆژی 5ی10ی2020 رایگه‌یاند قه‌رزه‌كانی حكومه‌ت
بوونه‌ته نزیكه‌ی 28 ملیار دۆلار، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه بكرێت به پابه‌ندی
دارایی حكومه‌ت به‌رامبه‌ر مووچه‌خۆران و حكومه‌ت لێبڕینه‌كانی نه‌كردووه‌ته پابه‌ندی
له‌سه‌ر خۆی و ئه‌وه‌ش پێشێلكاریی یاساییه.
کلیک لێرە بکە