محەمەد حاجی مەحمود: بۆ پرسی دەستوور لیژنەیەك پێكدەهێنرێت
07:46 - 04/05/2021
زەمەن_هەرێمی كوردستان
محەمەد
حاجی مەحمود سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، رایگەیاند: بۆ پرسی
دەستووری هەرێم لیژنەیەك لە لایەنەكان پێكدەهێنرێت.
سەرۆکی
هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و هەردوو جێگرەکەی، مستەفا سەید قادر و جەعفەر
شێخ مستەفا سەردانی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانیان کرد و لەگەڵ محەمەد حاجی
مەحمود سکرتێری ئەو حزبە کۆبوونەوە.
دوای
کۆبوونەوەکە محەمەد حاجی مەحمود لێدوانی بۆ رۆژنامەنوسان دا و تێیدا ئەجێندای
کۆبوونەوەی بۆ رۆژنامەنوسان ئاشکرا کردو وتی "ئەمڕۆ کۆبووینەوە بۆ ئەوەی
هەموو هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بتوانن میکانیزمێک دابنێنن پێکەوە تاوەکو
ماڵی کوردی رێکبخنەوە".
لە
بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوەدا
کە چارەسەری گیروگرفتەکانی ناوخۆ و پرسی دەستووری هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیکەی
کۆبوونەوەکەیان بووە.
سەبارەت
بە پرسی دەستووری هەرێمی کوردستان کە ئایا تاچەند لایەنەکان کۆکن لەسەری، محەمەد
حاجی مەحمود وتی "پرسی دەستوور تاوتوێ دەکرێت، لیژنەیەک پێکدەهێنرێت
بەبەشداری سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی هەرێم، رەشنووسی دەستوور ئامادەیە رەنگە
هەندێک برگە و ماددەی ماوە تاوەکو قسەی زیاتری لەسەر بکرێت"
سەبارەت
بە پرسی هەڵبژاردنیش، وتی: "هەڵبژاردن چارەسەری دۆخی عێراق ناکات، بەرنامە و
سیستەمی بەڕێوەبەردن دەتوانێت کێشەکانی عێراق چارەسەر بکات".