ئاشكرابوو.. مارادۆنا پێش مردنى له‌لایه‌ن پزیشكه‌كانه‌وه فه‌رامۆشكراوه
03:39 - 01/05/2021
زه‌مه‌ن-وه‌رزش
به‌پێى ڕاپۆرتى لیژنه‌یه‌كى پسپۆڕ، دیگۆ مارادۆناى ئه‌فسانه‌ى تۆپى پێى ئه‌رجه‌نتینى چاودێرى پزیشكیى پێویستى نه‌كراوه و لێیگه‌ڕاون بۆ چاره‌نووسى خۆى له‌لایه‌ن تیمه پزیشیكیه تایبه‌ته‌كه‌یه‌وه.
ئه‌و ڕأپۆرتى لیژنه‌یه‌كى پسپۆڕ، مارادۆنا چاودێریى پزیشكیى پێویستى نه‌بووه و وازیان لێهێناوه بۆ چاره‌نووسى خۆى له‌لایه‌ن تیمه پزیشكیه تایبه‌ته‌كه‌یه‌وه له‌پێش مردنى، ئه‌وه‌ش بۆته سه‌رى كێشاوه بۆ (چاره‌سه‌رى ناپێویست) و هۆكارى مردنه هێواشه‌كه‌ى بووه.
ڕاپۆرته‌كه كه له 70 په‌ڕه پێكهاتووه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، ئه‌و لیژنه‌ى له‌سه‌ر داواى دادگا ڕاسپێردرابوون بۆ لێكۆڵینه‌وه له كاتژمێره‌كانى كۆتایى ژیانى مارادۆنا، ئه‌وه‌یان دیاریكردووه، 12 كاتژمێر پێش مردنى بارودۆخى زۆر خراپ بووه و له‌و ماوه‌یه‌دا ئازارێكى زۆرى هه‌بووه.
داواكارى گشتیى ئه‌رجه‌نتین له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا كه له‌باره‌ى مردنى ئه‌فسانه‌ى وڵاته‌كه‌ى كردۆته‌وه، هه‌وڵده‌دات بگاته ئه‌و ڕاستیه‌ى ئایا مارادۆنا فه‌رامۆشكراوه یان تووشى هه‌ره‌سهێنانى چاره‌سه‌رى پزیشكیى بووه، كاتێك به‌هۆى سه‌كته‌ى دڵ له 25ى مانگى 11ى 2020 له ته‌مه‌نى 60 ساڵیدا له شوێنى مانه‌وه‌ى له تیگرى باكورى وڵاته‌كه‌ى گیانى له‌ده‌ستدا، ئه‌وه‌ش ته‌نها چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌دواى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌ریه‌ك بۆ وه‌ستاندنى ئه‌و خوێنبه‌ربوونه‌ى له مێشكی‌دا هه‌یبوو.
پێشتریش هه‌ردوو كچه‌كه‌ى مارادۆنا داواى یاساییان تۆماركردبوو له دژى ئه‌و پزیشكه‌ى نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ى بۆ ئه‌نجامدابوو، چونكه به هۆكارى هه‌ره‌سهێنانى ته‌ندروستى باوكیان زانیوه.
له یاساى ئه‌رجه‌نتیندا سزاى كه‌سى فه‌رامۆشكار یان بكوژى بێمه‌به‌ست له‌نێوان پێنج بۆ 15 ساڵ زیندانیه.