ڤیدیۆ.. لە ئێران بەهۆی زەمینەلەرزەیەکەوە شاخێک داڕووخا
02:51 - 19/04/2021
زەمەن-لایف ستایل
کەناڵی فەرمی ئێران بە ڤیدیۆ بڵاویکردەوە، بەهۆی زەمینەلەرزەوە شاخی
"جرا" داڕووخا.
لە پارێزگای بوشهەر کە دەکەوێت
باشووری ئێران، بەهۆی زەمینەلەرزەیەکەوە بە گوڕی 5.9 پلەی رێختەر، شاخی
"جرا" داڕووخا.
وتەبێژی رێکخراوی فریاکەوتنی ئێران بۆ میدیاکانی روونکردبوویەوە کە 50
ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی رەوانەی ئەو شوێنانە کردووە کە بەهۆی زەمینەلەرزەکەوە زیانی
بەرکەوتووە.