بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟
11:20 - 19/04/2021
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 19-4-2021 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
پێویستە کاتێک قسە لەگەڵ هاوڕێکانت دەکەیت توڕە نەبیت و لەسەر خۆ بیت بۆ ئەوەی هەست بە باشی بکەیت و ئاسوودە بیت لە ژیانتدا.
گا (4/20 بۆ 5/20)
هەوڵمەدە لە شوێنی کارەکەت هاوڕێکانت بەکاربێنیت بۆ کارەکانی خۆت، تاوەکو رووداوی ناخۆش روونەدات و زیان بەکەسایەتیت بگەیەنێت.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
پێویستە کارێک بکەیت بۆ ئەوەی خۆشەویستەکەت متمانەت پێبکات و هەست بە ئارامی بکات، چونکە کەسێکی تایبەت و باشە بۆت.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
بەهۆی ئەوەی بەردەوام هەڵە دەکەیت و خۆت بەراست دادەنێیت، ناتوانیت هەنگاوێکی سەرکەووتن بچیتە پێشەوەو زیانت پێدەگات.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
متمانەی خۆشەویستەکەت لەدەست مەدە و شتەکان بە گاڵتە وەرمەگرە، هونەرەکانی وەرزش تاقیبکەرەوە و ئاو زۆر بخۆرەوە.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
هەرچەندە هەوڵی جدی دەدەیت بەڵام لە ئێستادا ناگەیت بە ئامانج، بورجەکەت پێت دەڵێت بەردەوام بە لە هەوڵدان و هەموو شتێک باش دەبێت.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
خێزانەکەت لە هەموو شتێک گرنگترە و پیویستە کاتی تەواویان بۆ تەرخان بکەیت، لەرووی دەروونییەوە هەست بە باشی دەکەیت.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
بڕێک پارەی دیکە دێتە دەستتەوەو ئەم ماوەیە دۆخی داراییت بەرەو باشبوون دەچێت، کەسێکی بەبەختی و هەمووان خۆشیان دەوێیت.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
خۆشەویستەکەت بە نیازە کێشەیەکی گەورەت بۆ دروستبکات، پێویستە ئەم ماوەیە لێی دوورکەویتەوەو ئاگاداری خۆت بیت.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
لە چەند رۆژی داهاتوودا لە کارەکەت بەرپرسیارێتیت لەسەر زیاد دەبێت و پێویستە بە جدی هەوڵ و تواناکانت بخەیتە کار.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
بەهۆی زیادبوونی کێشەی خێزانی و فشاری دەروونی زۆرەوە، دەتەوێت هەڵبێیت و جێگاکەت جێبێڵیت، بەڵام ئەمە چارەسەر نیە.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
هەوڵبدە بە بێدەنگی کارەکەت بکەیت و پەیوەندیت بە کەسی کەوە نەبێت، سوود لە بۆچوونی کەسانی دەوروبەرت وەربگرە.