تهنیا مانگی رابردوو له ئهمریكا 72 كهس به چهك كوژراون
01:23 - 18/04/2021
زهمهن_جیهانی
بەپێی ئامارەکان لە مانگی رابردوودا
لە ئاکامی ٤٥ ھێرشی چەکداریدا زیاتر لە ٧٠ کەس له ئهمریكا کوژراون.
بەپێی ئامارەکانی، دامەزراوەی
ئەرشیفی توندوتیژی چەکداری (GVA)، کە لە ئەمریکا بەدواداچوون بۆ رووداوەکانی تەقەکردن دەکات و
ئامارەکان کۆدەکاتەوە، سەرەڕای پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەوا ھێرشە چەکدارییەکان
لەو وڵاتە بەردەوام بووە.
ھەر بەپێی ئامارەکان، لە
سەرەتای ساڵی ٢٠٢١وە بۆ ئێستا نزیکەی ١٥٠ ھێرشی چەکداریی بە کۆمەڵ (ئەو ھێرشە
چەکدارییانەی کە جگە لە ھێرشکارەکە لانیکەم چوار کەس کراوەتە ئامانج) ئەنجامدراوە
و لە ماوەی مانگی رابردوودا لە ئەمریکا ٤٥ ھێرشی چەکداریی بەکۆمەڵ تۆامارکراوە. لە
ئاکامی ئەم ھێرشانە لانیکەم ٧٢ کەس کوژراون و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش بریندرابوون.
لای خۆیەوە سەرۆکی ئەمریکا،
جۆ بایدن داوای لە کۆنگرێس کرد کە بڕیاری رێکخستنەکانی سەر سنووردارکردنی کڕینی
چەک لە ئەنجوومەنەكە تێبپەرێنن. ھاوکات کۆنگرێسی ئەمریکا-ش، ئاماژە بەوە دەکات کە
رێکخستنێکی یاسایی بەم ئاراستەیە زۆر قورسە.
لە ئەمریکا، لە ساڵی ٢٠١٩دا
٤١٧ ھێرشی بەکۆمەڵی چەکداریی ئەنجامدراوە و ئەم ژمارەیە لە ساڵی رابردوو بۆ زیاتر
لە ٦٠٠ ھێرش بەرزبووەتەوە.
- دیارترین ھێرشەکانی مانگی
رابردوو:
١٥ی نیسان:
ئیندیانا پۆلیس، ھەشت کوژراو
٧ی نیسان: رۆک
ھێڵ (باشووری کارۆلینا)، شەش کوژراو
٣ی نیسان: ئالێن
(تێکساس)، چوار کوژراو
٣١ی ئادار:
ئۆرانج (کالیفۆرنیا)، چوار کوژراو
٢٨ی ئادار:
ئێسیکس (ماریلاند)، چوار کوژراو
٢٢ی ئادار:
بۆڵدەر (کۆلۆرادۆ)، ١٠ کوژراو
١٦ی ئادار:
ئاتلانتا (جۆرجیا)، ھەشت کوژراو