رۆژنامەیەکى ئێران: شەپۆلێکی دیکەی گرانی روو لە ئێران دەکات
02:31 - 05/04/2021
زەمەن_ئێران
رۆژنامەی
(خوراسان)ى نزیک لەریفۆمخوازانى ئێران بڵاویکردەوە، شەپۆلێکی دیکەی گرانی رولە
ئێران دەکات و هەموو بەڵێنەکانی رۆحانی پێچەوانە
دەرچون.
خوراسانی بە
ناونیشانی (درامای گرانی دوای بەڵێنی رۆحانی) نوسیویەتی: ئەگەرچی ئەوەی بڕیاربو
گران بێت، گران بوە بەڵام حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران چوار رۆژ پێش نەورۆز بەڵێنی
دا کە دۆخی ئابوریی بەرەو باشتر بڕوات و نرخی کاڵا و خۆراک دابەزین بەخۆیەوە ببینێت
و لانی کەم نرخی ئەو کڵایانەی کە بەدەست حکومەتەوەیە لە ماوەی چوار مانگی کۆتایی تەمەنیدا بەرز نەکرێنەوە، بەڵام دوای تێپەڕینی نزیکەی (19 )رۆژ بەسەر قسەکانیدا هەموو ئاماژەکانی بەڵێنەکانی
رۆحانی پێچەوانە دەرچون.
ئاماژەى
بەوەشکردووە، زۆربەی خۆراکەکان بە تایبەت مریشک لەو ماوەیەدا (22 %) گرانبوە و لە
کیلۆی (20) هەزار تمەنەوە بۆ نزیکەی (24 ) هەزار تمەن بەرز بوەتەوە و هاوکات سەرجەم
بواری پزیشکیی و دەرمانی کەرتی حکومی (5.28 %) و کەرتی تایبەت (55 %) بەرزبونەوەی بەخۆیەوە
بینیوە، ئاو و کارەبا (7 %) کرێی تەکسی (35 %) پاس (20 %) هەر لەو ماوەیەدا بەرزبوەتەوە.