دوو رۆژ لە هەرێمى کوردستان دەبێتە پشووى فەرمى
07:52 - 04/04/2021
زەمەن_هەرێمى کوردستان
بەپێی خشتەی پشووە فەرمییەكانی حكومەتی هەرێم، لەم مانگەدا دوو ڕۆژ دەبنە
پشووی فەرمی.
بەپێی خشتەی پشووە فەرمییەكانی حكومەتی هەرێم، كە لەلایەن پەرلەمانی
كوردستانەوە پەسەند كراوە، لە مانگی چواردا، رۆژى ٩ى مانگ بەبۆنەی (ڕۆژی ڕوخانی ڕژێمی
بەعس و ئازادکردنی عێراق) و هەروەها رۆژى ١٤ى مانگ بەبۆنەى (جەژنی سووری ئێزیدییەکان
-سەری ساڵی ئێزیدییەکان) دەبێتە پشووی فەرمی.
بەپێی ڕۆژمێری ساڵی زایینی، ئەمساڵ ڕۆژی ڕوخانی ڕژێمی بەعس و ئازادکردنی عێراق،
كە ٩ی نیسانە دەكەوێتە ڕۆژی هەینی و خۆی لە بنەڕەتدا پشووە و هەروەها سەری ساڵی ئێزیدییەکان،
كە ١٤ى مانگە، دەکەوێتە رۆژى چوارشەممە و ئەو رۆژە پشووى فەرمى دەبێت.