دڵــــــــــی ره‌ق
12:58 - 04/04/2021
ئانا مارگۆلین*
وه‌رگێران
و ئاماده‌كردنی: گۆران مه‌ریوانی
ئه‌ی دڵه‌ی
ره‌ق،
دڵه‌ی تژیی
له رك-و-كین
رێبده با
شه‌پۆلی رۆحانی
كه‌سانی سۆزانی،
دایك و منداڵ
ده‌رۆزه‌كار،
كه‌مئه‌ندام و سه‌ماكار
پیرگه‌لی شار
بێنه ژوورێ
ئیتر ته‌نێ
ره‌گه‌ڵ خۆتدا مه‌به و یه‌زدان
ئه‌ی دڵه‌ی
ره‌ق
هه‌ڵبێ له‌كن
خوداوه به‌ره‌و ئینسان.
* ئانا مارگۆلین،
نێوی قه‌ڵه‌می خانم رۆزا هارنینگ لیبێنسبۆیم-ـه، 1887- 1952، ده به‌لێ روسێ هاتۆته
دونیاوه‌و ده نیوڕۆكێ چاوی بۆ هه‌میشه لێكناوه. یه‌كێ له رابه‌رانی فێمێنیست و ئاناركیست،
به پیشه رۆژنامه‌وان. گوڵبژێرنامه‌ی له‌مه‌ڕ شاعیرانی تره‌وه نووسیوه، لێ خودی
خۆی ته‌نێ یه‌ك تاكه دیوانی هه‌یه، 1929. (ئـ.م) ته‌نێ به زمانی ییدیش، زمانی جووانی
ئه‌شكه‌نازی سه‌نتڕاڵ و رۆژهه‌ڵاتی ئاوروپا، نووسیویه‌تی. له سوید یه‌كێكه له 5
زمانی فه‌ڕمی ده‌وڵه‌ت. هێنده‌ی ئه‌من شاره‌زابم تا هه‌نووك هیچ به‌رهه‌مێكی ییدیش
بۆ فارسی، عاره‌بی و كوردی وه‌رنه‌گێڕدراوه، هه‌رچه‌نده یه‌كێ له نووسه‌رانی براوه‌ی
خه‌ڵاتی نۆبێڵ، ئیساك باشه‌ڤیس سینگه‌ر 1902-1991، ته‌نێ به‌م زمانه نووسیویه‌تی.
رۆژگارێ 11 ملیۆنان به‌م زمانه ئاخافتوون، ئێستێ و دوای دووه‌م جه‌نگ و هاتنی نازیان
ده‌شێ 1-2 ملیۆن! خانم (ئ.م) هه‌رچه‌نده ده بنه‌ماڵێكی ناسراو-و خانه‌دانه ژیانێكی
سه‌خت و كۆچه‌ریی ژیاوه. رۆشنبیرێكی گه‌وره‌یه. ده ژیانی ڕا، بەداخەوە، چ خۆی و
چ به‌رهه‌می به هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه، كه شایه‌نی رۆشنبیرێكی رژد و ره‌سه‌ن بێ. وه‌لێ
ئێستێ به یه‌كێ له مۆدێرنیسته گه‌وره‌كانی بواری شیعر ده‌ناسرێ. ریفۆڕمخوازێكی گه‌وه‌ره‌ی
ئه‌و بواره‌یه.
سه‌رچاوه،
سه‌رجه‌می دیوانی ئ.م، ل 51.