پاپا گه‌یشته به‌غدا
02:20 - 05/03/2021
زه‌مه‌ن_به‌غدا
كاتژمێر
2ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پاپا فرانسیس گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا و
له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشوازی لێكرا.
پاپا
فرانسیس لەکاتژمێر9:30 خولەکی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بەکاتی هەولێر، لە فڕۆکەخانەی
فیومیچینۆ لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیاوە بەرەو بەغدای پایته‌ختی عێراق بەرێکەوت
و كاتژمێری 2ی پاشنیوەڕۆ گه‌یشته فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا.
به‌رنامه‌ی گه‌یشتن و دیداره‌كانی ئه‌مڕۆی:
* كاتژمێر 2 له فڕۆکەخانە بەشێوەیەکی فەرمی و لە
رێوڕەسمێکدا، لەلایەن مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازیی لێكرا.
* پاپا له‌گه‌ڵ مسته‌فا
كازمی له هۆڵی ڤی ئای پی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی به‌غدا کۆدەبنەوە.
* دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ
کازمی، بەرەو کۆشکی سەرۆکایەتیی لە بەغدا (کۆشکی ئاشتی) بەڕێدەکەوێت و لە
رێوڕەسمێکدا لەلایەن د.بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق پێشوازیی لێدەکرێت.
*ئێواره له گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان
و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كۆده‌بێته‌وه.
*كاتژمێر 6 له‌گه‌ڵ
پێكهاته‌كانی مه‌سیحی كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌مه به‌رنامه‌ی یه‌كه‌م
رۆژی گه‌یشتنیه‌تی بۆ عێراق