پاپا دوانیوه‌ڕۆ ده‌گاته به‌غداد.. به‌رنامه‌ی دیداره‌كانی به‌م شێوه‌یه‌یه
09:44 - 05/03/2021
"زه‌مه‌ن"
پاپا فرانسیس لەکاتژمێر9:30 خولەکی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بەکاتی هەولێر، لە
فڕۆکەخانەی فیومیچینۆ لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیاوە بەرەو بەغدای پایته‌ختی عێراق بەرێکەوت
و كاتژمێری 2ی پاشنیوەڕۆ دەگاتە فڕۆکەخانەی
نێودەوڵەتیی بەغدا.
به‌رنامه‌ی گه‌یشتن و دیداره‌كانی ئه‌مڕۆی:
* كاتژمێر 2 له فڕۆکەخانە بەشێوەیەکی فەرمی و لە رێوڕەسمێکدا، لەلایەن
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازیی لێده‌كرێت.
* پاپا له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی له هۆڵی ڤی ئای پی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی به‌غدا
کۆدەبنەوە.
* دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ کازمی، بەرەو کۆشکی سەرۆکایەتیی لە بەغدا (کۆشکی
ئاشتی) بەڕێدەکەوێت و لە رێوڕەسمێکدا لەلایەن د.بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق پێشوازیی
لێدەکرێت.
*ئێواره له گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
كۆده‌بێته‌وه.
*كاتژمێر 6 له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی مه‌سیحی كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌مه به‌رنامه‌ی یه‌كه‌م رۆژی گه‌یشتنیه‌تی بۆ عێراق