715 کەلتور

پرسیاری سپی

10:57 - 04/03/2021

سه‌باح ڕه‌نجده‌ر

 

لە هەموو جەنگەكاندا جەنگام و لە ناوی سەركەوتووی
تۆم پرسی
گەیشتمە خەونی جوانكردنی جیهان
ناشمەوێ ناوی پاشاكان بزانم
وەڵامدەر خاوەنی هیچ زمانێك نەبوو
شكۆی چاوەڕوانی بۆ ڕژاندم
تكایە بەردەوام بە
لە ماندووبوونی خۆم نزیك بوومەوە
بێهاوتایی هەموو ڕۆژێ لە دایك نابێت
نازانم چارۆگە هاوڕێی بایە یان
بەگژیدا دەچێتەوە و قسە لە شەپۆلی خەواڵوو وەردەگرێت
وریابە ئەی پرسیاركار
قەقنەس قەتاوقەت لەوە بە گومان نییە كە نافڕێ
باڵندە لەئاسماندا خاچی بە دەنووكەوەیە
هێلانەی زەینی پێ دادەنێ
زەین لە زەینیش شەرم ناكات
نامەردان سڕ و داماو دەبێ چاویان بشۆن
ئاویش لە حەوز و گۆزەیان نییە


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن