چواردە بڕیار لە ئۆپەراسیۆنی هەولێرەوە
07:43 - 02/03/2021
زەمەن_هەولێر
ژووری ئۆپهراسیۆنی پارێزگای ههولێر، لە
چوارچێوەی رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنای گۆڕدراو، چواردە بڕیاری دەركرد.
بەپێی بڕیارەكان، پرسەدانان
لە(کۆڵان-هۆڵ-ماڵ-ژێرخێوەت-باخچە) و مەراسیمی سەرقەبران بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
هەروەها، هۆڵهكانی سینەما لەگشت مۆڵ و بازاڕەکان بەتەواوی
دادەخرێن.
دەقی بڕیارەكان:
ڕاگهیەندراوێك له ژووری ئۆپهراسیۆنی پارێزگای ههولێر
چەند
بڕیارێکی نوێ درا
یەکەم/
هەموو ئەو شوێنانەی کە کراوەن، (مۆڵ، مارکێت، شوێنە بازرگانییەکان)، دامەزراو و
فەرمانگە حکومی و ئەهلیەکان، ناوەندەکانی خوێندن و شوێنە گشتییەکان، پێویستە
تەواوی مەرجە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێبکەن لەبەستنی (دەمامک)
و دووری مەودای نێوان هاوڵاتییان و دروست نەکردنی قەرەباڵغی، بەپێچەوانەوە ههرشوێنێك
پابەند نەبێت ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.
دووەم/ یاد و بۆنە نهتهوهیی و نیشتیمانییەکانی
ئادار بهرز و پیرۆز رادهگیرین بهبێ ئهوهی هیچ گردبوونهوه و كۆبوونهوهیهكی
جەماوەری بەم بۆنانەوە ئهنجام بدرێت و هەموو جۆرە کۆڕ و کۆبوونەوە و گردبوونەوە
و کۆنفرانس و بۆنەیەکی ئاینی و کۆمەڵایەتی قەدەغەیە.
سێیەم/ کافتریا و یانە و چێشتخانەکان، دەبێت
خزمەتگوزارییەکانیان لەدەرەوە و لەباخچەکان پێشکەش بە میوانانیان بکەن، ئەوانەشی
کە باخچەیان نییە، پێویستە لە ژوورەوە ژمارەی میوانەکانیان سنووردار بکەن و
پەنچەرە ودرەگاکان کراوە بن بۆئەوەی هەواگۆڕکێ هەبێت و ڕەچاووی دووری مەودای
نێوان مێزەکان بکرێت.
چوارەم/ ئەم شوێنانە لەکاتژمێر (12)ی شەو تاوهكو (6)ی بهیانی
دادەخرێن: (یانەکانی شهوانه، كافتریا، یانهكانی مهی
خواردنهوه (باڕ)، بەهیچ شێوەیەکیش ڕێگە پێدراو نین خزمەتگوزاری نێرگەلە کێشان
پێشکەشبکەن.
) پێنجەم/
پرسەدانان لە(کۆڵان-هۆڵ-ماڵ-ژێرخێوەت-باخچە) و مەراسیمی سەرقەبران بەهەموو شێوەیەک
قەدەغەیە.
شەشەم/ هۆڵهكانی سینەما لەگشت مۆڵ و بازاڕەکان بەتەواوی
دادەخرێن.
حەوتەم/ بووک گواستنەوە و ئاهەنگەکانی تری نیشان
و لەدایک بوون لەهۆڵەکان لەقەرەباڵغی سنووردار دەکرێت بەمشێوەیەی لای خوارەوە:- - هۆڵ
ڕووبەری (500)م2، نابێت لە (60) کەس زیاتری تێیدا ئامادەبێت.
- هۆڵ ڕووبەری (1000)م2، نابێت لە
(120) کەس زیاتری تێدا ئامادەبێت. هەر خاوەن هۆڵ و سەرپەرشتیارێک سەرپێچی لەو بڕیارە
بکات، هۆڵەکەی دادەخرێت.
هەشتەم/ بازگەکانی پارێزگای هەولێر، لەگەڵ
پارێزگاکانی تری عێراق دادەخرێت لەڕۆژانی (پێنج شەمە، هەینی، شەمە) لە 5 تاوەکو 7/
3/ 2021، جگە لە هاتووچۆی شاندە فەرمیەکانی حکومی و دیبلۆماسی و هاوپەیمانان و
ئاژانسەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکان.
نۆیەم/ هاتووچۆ و چالاکی لە کەمپەکانی پارێزگای هەولێر
سنووردار دەکرێن، تەنها ڕێگە بەو ڕێکخراو و لایەنانە دەدرێت کە هاوکاری و
پێداویستی ڕۆژانە دابین دەکەن ئەویش بەنووسراوی پارێزگای هەولێر/ بەڕێوەبەرایەتی
کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان، ڕێگەیان پێدەدرێت بەپابەندبوون بە
ڕێنماییە تەندروستییەکان.
دەیهم/ داوا لەمامۆستایان و پیاوانی ئاینی و
یەکێتی زانایانی ئاینیی پیرۆزی ئیسلام دەکەین، هەروەک چۆن لە ڕابردوودا
هاوکارمان بوونە، بەهەمانشێوە هاوکارمانبن بۆ هۆشیارکردنەوەی نوێژخوێنان کەپابەندی
ڕێنماییە تەندروستییەکانبن و بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بە نوێژخوێنان نەدەن بەبێ بەستنی
(دەمامک) بڕۆنە ناو مزگەوت و شوێنە ئاینییەکان و بردنی منداڵان بۆ ناو مزگەوت
قەدەغە بکەن.
یازدەیهم/ داوا لەسەرجەم مامۆستایان و قوتابیان
و خوێندکارانی ئازیزی سنووری پارێزگاکەمان و کەس و کارەکانیان دەکەین، بۆ
پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی خێزانەکانیان، لەکاتی چوونی ڕۆڵەکانییان بۆ
قوتابخانە و خوێندنگاکان ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی
جێبەجێبکەن و (دەمامک) ببەستن.
دوازدەیەم/ داوا لەهاوڵاتییانی سنووری پارێزگای
هەولێر دەکەین، لەپێناو سەلامەتی خۆیان و ئازیزانیان لەم قۆناغەدا بەوپەڕی
هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی
لە کۆرۆنا بن و (دەمامک)ببەستن.
سێزدەیەم/ هۆشداری دەدەینە سەرجەم شۆفێرانی
(تایبەت، بارهەڵگر، کرێ) لەکاتی هەبوونی سەرنشین لەگەڵیاندا پابەندی ڕێناماییە
تەندروستییەکانبن و خۆیان و سەرنشینەکانیان (دەمامک) ببەستن، هەر کەسێک سەرپێچی
لەم بڕیارە بکات، لەلایەن پۆلیسی هاتووچۆ ڕێکاریی یاسایی لەبەرامبەریدا دەگیرێتەبەر.
چواردەیەم/ سەرجەم فەرمانبەرانی یەکە
کارگێڕییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، دەبێت پابەندی تەواوی ڕێنماییەکان بن و
ئەو بڕیارانە گشت قەزا و ناحییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر دەگرێتەوە. ئەم
بڕیارانە لەکاتژمێر (12)ی ئەمشەو (2 ) لەسەر(3)ی 2021، دەچێتە بواری
جێبەجێکردنەوە. ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر 2021.3.2