2247 ئابوری

نرخی دۆلار زیاتر دابه‌زی

06:17 - 28/02/2021

زەمەن_هەرێمى کوردستان

نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جێگیر نیه‌ و به‌پێی كات گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێ، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌كاتی داخستنی بازاڕ زیاتر دابه‌زی.


سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، كه‌ بازاڕی دراو كرایه‌وه‌ نرخی 100 دۆلار به‌ 145 هه‌زار و 500 دینار بوو، به‌ڵام ئێواره‌ له‌كاتی داخستنی بازاڕدا نرخی 100 دۆلار بۆ 145 هه‌زار دینار دابەزى.

رۆژی ( 19ی کانوونی یەکەمی 2020)، بانکى ناوەندى عێراق نرخى فرۆشتنى 100 دۆلارى بە هاوڵاتیان  بە 147 هەزار دینار دیاریکرد، بەڵام هێشتا لە بازاڕەکان نەگەیشتووەتە ئەو نرخە و لەخوار ئەو نرخەوە مامەڵەى پێوەدەکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن