نرخی نه‌وت دابه‌زی
08:37 - 28/02/2021
زەمەن_جیهان
نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا دابه‌زی و ئه‌مڕۆ به
64 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، نرخی یه‌ك به‌رمیل
نه‌وتی خاوی برێنت به 64 دۆلار‌و 43 سه‌نت و نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی ئه‌مریكیش به
61 دۆلار‌و 62 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
له دوای دۆزینه‌وه‌ی چه‌ند ڤاكسینێك و ده‌ستكردن
به به‌كارهێنانی له به‌شێك له وڵاتان، نرخی نه‌وت رووی له به‌رزبونه‌وه
كردووه.
دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە مانگی ئازاری
ساڵی رابردوو و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار
20 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی 19 ساڵی
رابردوودا.