وه‌زیری په‌روه‌رده: پرۆسه‌ی خوێندن به‌رده‌وام ده‌بێت
09:17 - 24/02/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم
دڵنیایی ده‌دات له به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی خوێندن.
له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، ئالان
حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده قسه‌ی كردووه و دڵنیاییداوه لەسەر بەردەوامبوونی
خوێندن بە مەرجی ڕەچاوکردنی ڕێکارە تەندروستیەکان لە پێناو پاراستنی سەلامەتی و ژیانی
قوتابیان و خوێندکاران ومامۆستایان و کارمەندانی پەروەردە و ناوەندەکانی خوێندن.
دڵنیاییه‌كه‌ی
وه‌زیری په‌روه‌ده دوای ئه‌وه هاتووه، لە کۆبونەوەکەدا، وەزیری تەندروستی، ڕاپۆرتێکی
سەبارەت بە ڤایرۆسی گۆڕاوی کۆرۆنا و پلانی وەزارەت دەربارەی ڕێکارە تەندروستییەکان
بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەم جۆرە گۆڕاوەی ڤایرۆسەکە خستوه‌ته‌ڕوو .
حاڵی
حازر، كۆرۆنای گۆڕدراو له هه‌رێمی كوردستان و عێراق بڵاوه‌بوه‌ته‌وه، ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی
هه‌ولێر ئه‌مڕۆ 12 بڕیاری له‌و باره‌یه‌وه ده‌ركرد.