سبهینێ پارێزهر و یاسانان گرددهبنهوه
08:01 - 24/02/2021
زهمهن_سلێمانی
دژی سزادانی چالاكوان و
رۆژنامهنوسهكانی بادینان، سبەینی پێنجشەممە لە باخی گشتی سلێمانی ،
گردبونەوەیەکی ناڕەزایی جەماوەریی لەلایەن پارێزەران و یاسا ناسانهوه ئهنجام دهدرێت.
له بانگهوازیی
گردبونهوهكهدا هاتووه: دژی سزادانی ئازادیخوازانی بادینان و دەستێوەردانی
سیاسی و حیزبی لەدادگاکان سبەینی پێنجشەممە كاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ
لەباخی گشتی سلێمانی ، گردبونەوەیەکی ناڕەزایی جەماوەریی لەلایەن پارێزەران و یاسا
ناسان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و چالاکوانان ئەنجامدەدرێت، یاداشتێك
دەیخوێنرێتەوەو کەمکوڕی و پێشێلکاریە یاساییەکانی دادگایی کردنەکە دەخرێنەڕوو .
له بانگهوازهكهدا داواكراوه "بۆ ئەوەی چارەنوسی
منداڵەكانمان وەك منداڵەکانی مامۆستا شڤان و شیروان شیروانی و ئەوانی
تری لێ نەیە بەشداری بکە".
ئاماژهبهوهشكراوه، حیزبەکانیش دەبێ ئیتر
ھەر بۆ ئیمتیازات و کەسبی ئینتیخابی فرمێسکی تیمساحی نەرێژن و لە بورجەکەی خۆیان
بێنە خوارەوە و بەشدار بن.