وه‌زیری ته‌ندروستی: زۆربه‌ی حاڵەتەکانی ئێستای کۆڕۆنا زنجیرەی نوێی ڤایرۆسه‌كه‌ن
10:58 - 23/02/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم، ئاشكرایده‌كات حاڵەتەکانی ئێستای کۆڕۆنا زۆربەیان زنجیرەی
نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنان کە بازدان بەسەر ڤایرۆسەکە هاتووە.
سامان به‌رزنجی، له نوسینێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هەمان ڕێکارەکانی
چارەسەرکردنە بۆ نەخۆشانی تووشبوو، پێویستە نەخۆش لە قۆناغی سەرەتاییدا پزیشکی چارەسەر
ببینێت نەوەک خۆی دوابخات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه،
ڤایرۆسی نوێ پێوستی بە خۆپارێزی زیاترە بۆ ڕێگەگرتن لە خێرا بڵاوبوونەوە.
به پێویستی ده‌زانێت،
کەسوکار و نزیکانی تووشبووی کۆڕۆنا پشکنینی تاقیگە بکەن و خۆیان کەڕەنتن بکەن تا کەسانی
تر تووش نەکەن.
لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا له هه‌رێمی كوردستان، چوار هه‌زار و ٧٣٢ پشكنینی نوێ ئەنجامدراوە و ١٢٩
حاڵه‌تی نوێ تۆماركراوه.
بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی، لە ٢٤ كاتژمێری
رابردودا، ٦٧ تووشبووی دیكە چاكبونەتەوە و دوو تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.