275 کەلتور

گریانی تۆ

10:32 - 22/02/2021

زمناکۆ ئیسماعیل

 

من دەزانم پشت فرمێسکی چاوەکانت
چەند ئازاری هەڵگرتووە.
من دەزانم دیمەنی تۆ
کاتێک دەگریت،
هەزاران ناخی،
پڕ، ژان کردووە.
من دەزانم هاواری تۆ
سەدان ماسکی پشت دەسەڵات هەڵدەماڵێت.
گڕی ناخت،
راپەڕینێک بەرپا دەکات
وویژدانی تۆ
گەندەڵکاری پشت دادگاکان، دەڕوخێنێت.
هەژانی تۆ،
ستەمکاری نێو دەسەڵات، بەیەک هاوار، هەرەس دەهێنێت.
جا ئەوکاتە من و تۆ نا،
هەر هەموومان بەیەکەوە،
دەرگای زیندان تێکدەشکێنین
بەدەستی خۆت دەستی بابە و هاوڕێکانی بگرەو دەگرین
لەزینداندا دەریان دەهێنین.
هەر ئەوکاتە، ئێمەش دەگرین،
فرمێسک دەڕژین،
سەرکەوتنی یەکجاریمان
بەسەر ستەم،
بەسەر دادگای دەستەمۆیان، بەیان دەکەین،
رزگاربونمان لەدەست ستەم
بۆ کۆی خەڵک بەڵاڤ دەکەین.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن