به موشه‌ك هێرشكرایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا
07:48 - 22/02/2021
زه‌مه‌ن_به‌غدا
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ناوچه‌ی سه‌وز موشه‌كباران كرا و
زه‌نگی ئاگاداركردنهو لێدرا.
میدیا
عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، كه‌مێك پێش ئێستا سێ مووشه‌ك ئاراسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی
ئه‌مه‌ریكا له شاری به‌غدا كران و باڵیۆزخانه‌ش زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه لێداوه.
به‌پێی
زانیارییه‌كان، مووشەکەکان لەنێو بنکەی سەربازی تەوحید لە
باڵیۆزخانەی ئەمریکا کەوتوونەتە خوارەوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكرد، روداوه‌كه هیچ زیانێکی لێنەکەوتووەتەوە. هێزە ئەمنییەکانیش بەردەوامن لە لێکۆڵینەوه.