ته‌كساس به‌ستویه‌تی
10:24 - 21/02/2021
زه‌مه‌ن_جیهانی
جۆو بایدن سه‌رۆكی
ئه‌مریكا، ویلایه‌تی ته‌كساسی وه‌ك ناوچه‌ی كاره‌ساتبار راگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی
سه‌رماو سۆڵه‌یه‌ی ویلایه‌ته‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه.
دوای پچڕانی بۆ
ماوه‌یه‌ك دووباره كاره‌با بۆ ته‌واوی دانیشتوانی ویلایه‌ته‌كه گه‌ڕایه‌وه، هه‌رچه‌نده
پێشبینی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ده‌كرێت، به‌ڵام نزیكه‌ی 13 ملیۆن كه‌س له
گه‌یشتن به ئاوی خواردنه‌وه‌ی خاوێن رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ ده‌بنه‌وه.
بایدن، وتی: به‌مزوانه
سه‌ردانی ته‌كساس ده‌كات، هاوكات به‌هۆی سه‌رماكه‌وه نزیكه‌ی 60 كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری
ئه‌مریكا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی
كۆشكی سپی، سه‌رۆكی ئه‌مریكا فه‌رمانی كردووه به زیادكردنی یارمه‌تی فیدراڵی بۆ
گه‌یاندنی كۆمه‌ك به ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان به‌هۆی زریانه زستانییه به‌هێزه‌كه‌وه.
به‌پێی به‌رپرسان،
بایدن په‌یوه‌ندی به سه‌رۆك شاره‌وانیه‌كانی گه‌وره شاره‌كانی ته‌كساسه‌وه كردووه
له‌نمونه‌ی هیوستن و ئۆستن و داڵاس، دڵنیایی كردونه‌ته‌وه له گه‌یشتنی كۆمه‌كه‌كانی
حكومه‌ت.
هاوكات ژماره‌یه‌ك
ویلایه‌تی باشوری ئاگاداركردوه‌ته‌وه له زریانێكی به‌فراوی له‌م هه‌فته‌یه‌دا.
شه‌پۆله سه‌رماكه،
بووه‌ته هۆی بێ ئاوی له شاری جاكسۆن له
ویلایه‌تی میسیسیپی، كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 150 هه‌زار كه‌س ده‌بێت، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا شاری ممفیس له ویلایه‌تی تینیسی ئاو بڕاوه كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی
651 هه‌زار كه‌س ده‌بێت.
له ته‌كساس چی
روویدا؟
تۆڕی وزه‌ی ته‌كساس،
رووبه‌ڕووی فشارێكی توند بووه به‌هۆی زیادبوونی خواست له‌سه‌ر كاره‌با بۆ به‌كارهێنانی
ئامێره‌كانی گه‌رمكه‌ره‌وه، به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌مرا بۆ خوار 18 ژێر سفر
كه ئه‌وه‌ش له 30 ساڵی رابردوودا رووینه‌داوه.
تائێستا 18 هه‌زار
ماڵ له ته‌كساس به‌ده‌ست بێ كاره‌باییه‌وه گیرۆده‌بوون، هه‌فته‌ی رابردوو 3
ملیۆن‌و 300 هه‌زار كه‌س بێ كاره‌با بوون.
نزیكه‌ی 13 ملیۆن
كه‌س كه نیوه‌ی دانیشتوانی ویلایه‌ته‌كه ده‌كه‌ن، به‌هۆی به‌ستنه‌وه رووبه‌رووی
بێ ئاوی بوونه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری
ئاوی شاری ئۆستن، به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند: به‌هۆی ته‌قینی بۆرییه‌كانه‌وه
325 گاڵۆن ئاو به‌فیڕۆ چووه. ئۆستن گه‌وره‌ترین شاری ویلایه‌تی ته‌كساسه.

