13 کوردستان

بزوتنەوەی گۆڕان پەیامێكی بۆیادی هەڵەبجە بڵاوكردەوە

01:02 - 16/03/2026

زەمەن - هەواڵ

هەڵەبجە پێمان دەڵێن گەلی کورد هەمیشە لەبەردەم هەڕەشەی دوژمنانیدایە

ئەمڕۆ ٣/١٦یادی کارەساتێک و تاوانێک دەکەینەوە کە دوژمنانی کورد لە هەر کات و  زەمەنبێکدا بۆیان کرابێت و  دەستیان کراوەبێت بۆ ئەنجامدانی وەهاتاوانێک، تائيستاش ئەو فکرو بیرە لەناخی دوژمنانی کوردا هەیە و هەتا هەتایش  ناگۆڕدرێت،
دەبێت یادەکانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و ئەنفال وکاولکردنی کوردستان بکەینە هەوێنی یەکڕیزی و بەگژا چونەوەی دوژمنانی کورد  نەک کار لەسەر یەکترازانی گەلەکەمان بکرێت.

هەرێمی کوردستان بەرهەمی خوێنی شەهیدانە، پارێزگاری کردن لێی ئامانەتێکی گەورەیە لەسەرشانمان.

دوبارە بەوەفادارییەوە یادی ئەو تاوانە دەکەینەوەو شەهیدان دەکەینە تاجی سەرمان

بزوتنەوەی گۆڕان

گردی زەرگەتە
٢٠٢٦/٣/١٦

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن