"با هاوکاری منداڵان -زارۆیێ- شنگال بکەین"
07:02 - 13/02/2021
زهمهن_ههرێمی كوردستان
رێکخراوی هاریکاری کوردستان، کامپینێکی بۆ هاوکاری
ئەو منداڵانەی کە دایک و باوک و کەسوکاریان بەر هێرشی تیرۆرستانی داعش کەوتن کە
ژمارەیان ٣٠٠٠ خوێندکاری قۆناغی سەرەتاییە.
كامپینهكه بۆ
دابینکردنی پێداویستیەکانی خوێندن لە پەڕاو و جانتا و پێڵاو و پێداویستی دیکەیه. رێكخراوهكه دهڵێت: کۆمەکەکە بە شەفافانە
کۆدەکرێتەوە و تەسلیم بە دامەزراوەی پەروەردەی جڤاکی دیموکراسی ئێزیدخان دەکرێ.
رێکخراوی (Kurdistan Aid-KAID- هاریکاری کوردستان) ڕێکخراوێکی نا حکوومی
ئەمریکی قازانج نەویستە لە ساڵی ٢٠١٥
دامەزراوە و بەفەرمی لە ئەمریکا و عیراق تۆمارکراوە، ئەندامەکانی پیکهاتون لە
تێکەڵەیەکی خۆبەخشی کارامە لە کورد و عەرەب وئەمریکی و کۆری بۆ کاری تواناسازی و
هاوکاری کوردستان.
دهقی راگهیهندراوی
كهمپینهكه:
"با هاوکاری منداڵان -زارۆیێ- شنگال بکەین"
رێکخراوی (Kurdistan Aid-KAID- هاریکاری کوردستان) ڕێکخراوێکی نا حکوومی
ئەمریکی قازانج نەویستە لە ساڵی ٢٠١٥
دامەزراوە و بەفەرمی لە ئەمریکا و عیراق تۆمارکراوە، ئەندامەکانی پیکهاتون لە
تێکەڵەیەکی خۆبەخشی کارامە لە کورد و عەرەب وئەمریکی و کۆری بۆ کاری تواناسازی و
هاوکاری کوردستان.
لە سۆنگەی بەرپرسیارێتی مێژوویی بەرامبەر منداڵانی کوردستان بە گشتی و
زارۆیێن شنگال بە تایبەتی، ئەمڕۆ کامپینێک ڕادەگەیەنین بۆ هاوکاری ئەو منداڵانەی
کە دایک و باوک و کەسوکاریان بەر هێرشی ڕەشی تیرۆرستانی داعش کەوتن کە ژمارەیان
٣٠٠٠ خوێندکاری قۆناغی سەرەتاییە بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانی خوێندن لە پەڕاو و
جانتا و پێڵاو و پێداویستی دیکە. کۆمەکەکە بە شەفافانە کۆدەکرێتەوە و تەسلیم بە
دامەزراوەی پەروەردەی جڤاکی دیموکراسی ئێزیدخان دەکرێ.
تکایە کوردستانیانی
بەڕێز، لە دەرەوەی کوردستان و ناوەوەی کوردستان بەتایبەتی باشوور و ڕۆژئاڤای
کوردستان بەشداربن لەم کامپینە لە هەموو شاروشارۆچکەکان بە پێدانی دۆلارێک تا ئەو ئاستەی ئیمکاناتی ئێوە ڕێگا
دەدا.
بۆ هاریکاری و
کۆمەککردنی ئەم کامپینە لە کوردستان، تکایە پەیوەندی بەم بەڕێزانەوە بکەن:
🔴 - بەڕێز کۆسار ئازاد لە پارێزگای کەرکوک،
ژمارە تەلەفۆن: ٧٥١٧٠٨٩١٧٦
🔴 - بەڕێز مامۆستا ئیبراهیم لە پارێزگای
سلێمانی، ژمارە تەلەفۆن: ٧٧٠١٥٢٢٦٨٦
🔴 - بەڕێز بەختیار شێخ عوسمان لە پارێزگای
سلێمانی، ژمارە تەلەفۆن: ٧٧٢٥٢٤٤٥٤٦
🔴 - بەڕێز
ڕێباز عوسمان لە پارێزگای هەولێر، ژمارە تەلەفۆن: ٧٥٠٤٦٤٥٤٥٥
🔴 - بەڕێز
ڕێژنە تەنیا لە پارێزگای دهۆک، ژمارە تەلەفۆن: ٧٥١٠١٣٣٨٠١
🔴 - بەرێز
جبیر سلیمان جندو لە ڕۆژئاڤای کوردستان، ژمارە تەلەفۆن: ٩٦٣٩٩٣٦٦٩٤٣٤
🟢 - بۆ هاریکاری و کۆمەککردنی ئەم کامپینە لە دەرەوەی
کوردستان، تکایە لە ڕێگای لینکی پەیپاڵی فەرمی ڕێکخراوەکە هاوکاریەکانتان بنێرن :http://kurdistanaid.org/how-to-contribute/
هیوادارین هەموو
کوردستانیان باربووی منداڵانی لێقەوماوی شنگال بکەن، چیان لە دەست دێت قسوری نەکەن.
لەگەڵ ڕێزی ڕێکخراوی
هاریکاری کوردستان