بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان جه‌خت له‌سه‌ر پێوستی ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و عێراق ده‌كاته‌وه
04:52 - 23/01/2021
زەمەن ــ سلێمانى
لە کۆبونەوەى ئەمڕۆى رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان و ژنانی بازنه‌كانی سلێمانی جەختکرایەوە كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێداگره له‌وه‌ی پێوسته ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق ئه‌نجامبدرێت.
ئه‌مڕۆ، به ئاماده‌بونی ڕێكخه‌ری گشتی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و به سه‌رپه‌رشتی ژووری پەیجوری و ئه‌نجومه‌نی قه‌زا، كۆبونه‌وه
له‌گه‌ڵ ژنانی بازنه‌كانی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا
دواین هه‌ڵوێسته سیاسیه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ئاماده‌بوان ڕونكرایه‌وه و
ئه‌وه ڕاگه‌یه‌ندرا كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێداگره له‌وه‌ی پێوسته ڕێككه‌وتنی نێوان
هه‌رێمی كوردستان و عێراق ئه‌نجامبدرێت، به ئامانجی زامنكردنی موچه‌ی هاوڵاتیانی
هه‌رێمی كوردستان و به‌رده‌وامیدان به چاكسازی له سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كاندا.
به‌شداربوانی كۆبونه‌وه‌كه
تایبه‌ت به‌پرسی كاره‌كانی تیمی گۆڕان له حكومه‌ت و فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان له
په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان پرسیار و بۆچونه‌كانیان خسته‌ڕوو، گه‌نگه‌شه‌ری
بۆچونه‌كان كرا‌و وه‌ڵامی پرسیاره‌كان درایه‌وه.
پرسی به‌ستنی كۆنفڕانسه
ناوخۆییه‌كان یه‌كێكی دیكه‌بوو له ته‌وه‌ره‌كانی كۆبونه‌وه‌كه و به‌شداربوان بۆچونه‌كانیان
له‌سه‌ر هه‌مواری ده‌ستوری ناوخۆیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌نگاوه‌كانی نوێبونه‌وه
و خۆڕێكخستنه‌وه خسته‌ڕوو.
