1994 شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چیت پێ دەڵێت؟

08:16 - 23/01/2021

زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 23-1-2021 ی بڵاوکردەوە.

کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
بیر لە کەسێک دەکەیتەوە کە تۆی خۆش ناوێت و دڵی لای کەسێکی کەیە، گرنگی بە خێزانەکەت و خوێندنەکەت بدە.

گا (4/20 بۆ 5/20)
لەناو خێزانەکەت تا دێت ئاستت نزم دەبێتەوەو بە چاوێکی ناشرین تەماشا دەکرێیت، بەمنزیکانە هەواڵێکی ناخۆش دەبیستیت.

دووانە (5/21 بۆ 6/21)
پەشیمانی لەو کارانەی لە ڕابردوو کردووتە، داوای لێبووردن لە کەسە نزیکەکانت دەکەیت و کەسایەتیت دەگۆڕێت.

قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
بەهۆی ئەوەی تازە چوویتەتە ناو خێزانێکی نوێوە، هەست بەخۆشی و گەورەبوونی خۆت دەکەیت و بەختەوەر دەبیت.

شێر (7/23 بۆ 8/22)
ئەگەر بەردەوام بیت لە توڕەبوون و خۆپەرستی کەسێکی نزیکت لەدەست دەدەیت، کێشی لەشت بەتەواوی دادەبەزێت.

فەریک (8/23 بۆ 9/22)
بەمنزیکانە لە گرفتێکی یاسایی ڕزگارت دەبێت و دەگەڕێیتەوە باری ئاسایی، واز لە عینادی بێنە و کەمێک بە خۆتدا بچۆرەوە.

تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
لەلایەن خۆشەویستەکەتەوە خیانەتەکەت ئاشکرادەبێت و بەوهۆیەوە لەدەستی دەدەیت، خواردنی تەندروست بخۆ.

دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
ئاگاداربە هاوسەنگی لەنێوان ئەندامانی خێزانەکەت ڕابگرە و جیاوازیان مەکە، ئەم ماوەیە بڕێک پارە دێتە دەستتەوە، گەشتێک دەکەیت.

کەوان (11/22 بۆ 12/21)
خەرجییەکانت کەمبکەرەوەو هەوڵبدە کارێکی نوێ بدۆزیتەوە، لەگەڵ هاوسەرەکەت تووشی دەمەقاڵێ دەبن.

گیسک (12/22 بۆ 1/19)
ئەمڕۆ بەخت یاوەرتە و کەسێکی باش دەناسیت، کارەکانت بەباشی بەڕێوەدەچێت، دۆخی تەندروستیت باش دەبێت.

سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
ئەمڕۆ گەشتێکی خۆش دەکەیت لەگەڵ کەسوکارەکەت، خۆشەویستەکەت بەتەواوەتی هۆگرت بووەو هەواڵێکی خۆشت پێ دەڵێت.

نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
بەهۆی ئەوەی لە کەسوکارەکەت دووریت، بیریان دەکەیت و هەوڵدەدەیت بیانبینیت، ئاگات لەدۆخی تەندروستی بێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن