وەزیرى پێشمەرگە روونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە
08:05 - 22/01/2021
زەمەن ــ هەرێمى کوردستان
وەزیرى پێشمەرگە لەسەر دەنگۆى چونەدەرەوەى لە کۆبونەوەى وەزیرى بەرگرى و بەرپرسانى پارتی دا رەتدەکاتەوە.
دواى ئەوەى لە سۆشیال میدیا دەنگۆى ئەوە بڵاوبویەوە کە وەزیرى ێشمەرگە داواى لێکراوەىى لە کۆبونەوەى مەسرور بارزانى و وەزیرى بەرگرى تورکیادا بچێتەدەرەوە، وەزیرى پێشمەرگە ئەو هەواڵە بە دەنگۆیەکى ناودەبات.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە: "سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لەبارەی بەڕێز "وەزیری پێشمەرگە" لەهەندێ میدیا و ماڵپەرە ئەلیکترۆنی و پەیجە ساختەکان بڵاوکراوەتەوە، هەواڵێکی چەواشەکارانەی بێ بنەمایەو، دوورە لەراستی".
جەختدەکاتەوە، ئیجرائاتی یاسایی بەرامبەر ئەو ماڵپەڕو میدیایانە دەگرنەبەر، کە هەواڵی ناڕاست لەسەر وەزیری پێشمەرگە بڵاودەکەنەوە.
دەقی روونکردنەوەکە:
روونکردنەوە...
سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لەبارەی بەڕێز "وەزیری پێشمەرگە" لەهەندێ میدیا و ماڵپەرە ئەلیکترۆنی و پەیجە ساختەکان بڵاوکراوەتەوە، هەواڵێکی چەواشەکارانەی بێ بنەمایەو، دوورە لەراستی.
داوا لە هەموو لایەک دەکەین، خۆیان بەدوور بگرن لەهەواڵی ناڕاست، جەختدەکەینەوە، ئیجرائاتی یاسایی بەرامبەر ئەو ماڵپەڕو میدیایانە دەگرینەبەر، کە هەواڵی ناڕاست لەسەر جەنابی وەزیری پێشمەرگە بڵاودەکەنەوە..
سکرتێری رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە
۲۲ی ۱ی ۲۰۲۱