ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه تیمه‌كه‌ی بایدن له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ستی به دانوستان كردبێت
11:09 - 17/01/2021
زه‌مه‌ن_جیهان
ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه ژماره‌یه‌ك له
به‌رپرسانی تیمه‌كه‌ی جۆو بایدن سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا، كه له ٢٠ی ئه‌م
مانگه دێته سه‌ر حوكم، به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیداره‌ی واشنتۆن بۆ رێككه‌وتننامه‌ی
ئه‌تۆمی كه له ٢٠١٥ه‌دا واژووی له‌سه‌ر كرا، له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ستیان كردووه به
دانوستان.
ته‌له‌فزیۆنی كه‌ناڵ ١٢ی ئیسرائیل به‌بێ پشتبه‌ستن
به هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك و به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری بدات سه‌باره‌ت به دانوستانه‌كان
بڵاویكرده‌وه كه تیمه‌كه‌ی بایدن زانیاریان داوه به حكومه‌تی ئیسرائیل له‌باره‌ی
دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه، یۆسی
كۆهێن سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل (مۆساد) به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و تیمه‌كه‌ی بایدن ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌چێته ئه‌مریكا.
به‌ڵام به‌رپرسێك له تیمه‌كه‌ی بایدن
كه نه‌یویستووه ناوی خۆی ئاشكرا بكات له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی Barak Ravid ی ئیسرائیل
ئه‌م ده‌نگۆیه‌ی كه‌ناڵه ئیسرائیلیه‌كه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه و باسی له‌وه كردووه
كه، هیچ یه‌كێك له به‌رپرسانی تیمه‌كه‌ی بایدن له‌گه‌ڵ ئێران دانوستانی نه‌كردووه.