350 عیراق

مردن له‌ عێراق بۆ كه‌مترین ئاست دابه‌زی

03:04 - 13/01/2021

زه‌مه‌ن_عێراق


وەزارەتى تەندروستى عێراق، ئامارى 24 کاتژمێرى رابردوى دۆخى کۆرۆناى لە عێراق بڵاوکردەوە، به‌پێی ئاماره‌كه‌، مردن به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ بۆ كه‌مترین ئاست دابه‌زییوه‌.



لە 24 کاتژمێری رابردوودا لە سەرانسەرى عێراق867 تووشبووی نوێى کۆرۆنا تۆمارکراون و لە بەرامبەردا هەزار و 992 تووشبوو چاکبوونەتەوە و رێژەی چاکبوونەوە گەیشتووەتە 92.9% ئەوە بەپێى ئامارى وەزارەتى تەندروستى عێراق.

هەر بەپێى ئامارەکە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا، 4 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە كه‌ ته‌نها یه‌ك كه‌سیان له‌ هه‌رێمی كوردستان بووه‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن