بۆ ئەوەی بەردەوام دڵخۆش بیت ئەم کارانە بکە
12:18 - 03/12/2020
زەمەن-لایف ستایل
زۆرێک لە کەسەکان کاتێک تووشی کێشە یاخود رووداوێک دەبن، بەردەوام ترسیان دەبێت و غەمگین و بێتاقەتن، لەمەوە ماڵپەڕی سەیدەتی لە زاری پسپۆڕانەوە بڵاویکردەوە، بۆ ئەوەی لە ژیانتدا هەمیشە بە دڵخۆشی و سەرکەوتووی بمێنیتەوە دەبێت رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەیت، لەوانە:-
- بۆ ئەوەی هەمیشە دڵخۆش بیت بەردەوام بە مێشک
بیر بکەرەوەو شتە خراپەکان لە مێشکت دەربکە و بیر لە شتی باش بکەرەوە رۆژانە
هەوڵبدە ئەم کارە ئەنجامبدەیت.
- بەیانیان کە هەڵدەسیت لە خەو، وا بیر بکەرەوە کە رۆژێکی جوان و خۆش
بەسەردەبەیت و بزانە پلانی ئەو رۆژەت چی دەبێت، جێبەجێیان بکە.
- ژیان پڕە لە سوپرایز و هەواڵ، هەرکاتێک لە کارێکتدا سەرکەوتووبیت ئەگەر
بچوکیش بێت دڵخۆش بە پێی و بەگەورەی بزانە.
- هەوڵبدە هاوسەنگی لەنێوان کارەکەت و ماڵەوە رابگریت و کێشەی کار نەبەیتە
ماڵەوە، هەروەها متمانەت بەخۆت هەبێت و بەتوانا بە.
- کێشی لەشت بە زۆر نەبێت و هەوڵبدە گرنگی بە خواردنی تەندروست و یۆگا و
وەرزش بدەیت چونکە هۆکارن بۆ ئەوەی هۆڕمۆنی خۆشی لە جەستەتدا زیاتر دەربدرێت.
- هەر کەموکورتییەکت هەبوو قبوڵی بکە و هەوڵ بۆ ئەوە بدە نەیهێڵیت، هەروەها
لەگەڵ بوونی هەر کێشەیەکدا ئەگەر بۆت چارەسەر نەکرا، راوێژ بەو کەسانە بکە کە
متمانەت پێی هەیە.
- رۆژانە گوێ لە میوزیک و خوێندنەوەی کتێب بدە، چونکە خۆراکی مێشکن و دەروونت
ئارام دەکەنەوە، هەروەها ناو بەناو سەردانی شوێنە سروشتییەکان و کەسوکارت بکە.