1044 کوردستان

بومەلەرزەیەکى بەهێز ئەم ناوچەیەى کوردستانى هەژاند

09:21 - 03/12/2020

"زەمەن" 


سه‌رۆكایه‌تی ئیدارەدا‌نی كاره‌سات و باری له‌ناكاوى تورکیا بڵاویکردەوە، بەیانى ئەمڕۆ پێنجشەممە، بومەلەرزەیەکى بەهێز ناوچەیەکى باکورى کوردستانى هەژاندووە.

سه‌رۆكایه‌تی ئیدارەدا‌نی كاره‌سات و باری له‌ناكاو (AFAD) رایگەیاند، کاتژمێر ٠٨:٤٥ی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بەگوڕی پێنج پلە شارۆچکەی کورتڵان-ی "لە باکورى کوردستان" هەژاندووە.

ئاماژە بەوەش دراوە کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ٢٠ کیلۆمەتردا روویداوە. 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن