ئابوری

وه‌زیری نه‌وتی عێراق: پێشبینی دەکەین نرخی نەوت بگاتە ٥٠ دۆلار

01:27 - 29/11/2020 76 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"


ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق، رایگەیاند کە پێشبینی دەکەن لە سەرەتای ساڵی داھاتوودا، نرخی نەوت بەرزببێتەوە و یەک بەرمیل نەوت بگاتە ٥٠ دۆلار.

 
ئێسحان عەبدولجەبار لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی "ئەلسەباح"ی نیمچە فەرمی رەتیکردووەتەوە کە عێراق داوای کردبێت لە رێککەوتنی کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان ببەخشرێت و وتی:رێککەوتنی کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان کە لەلایەن ئۆپێک پڵەس-ەوە پەسەندکراوە، ئامانج لێی گەڕانەوەی سەقامگیری و ھاوسەنگییە لە بازاڕەکانی نەوتدا".

راشیگەیاندووە کە ئەندامانی ئۆپێک پڵەس پابەندن بە رێککەوتنی کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان و ئەمەیش وا دەکات کە نرخی نەوت لە بازارەکانی جیھاندا بەرزببێتەوە و وتی: لە سەرەتای نیسانی رابردوودا، ئۆپێک و بەرھەمھێنەرانی سەربەخۆ لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان بە نۆ ملیۆن و حەوت ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا رێککەوتوون.

لە چوارچێوەی رێککەوتنەکەدا، وڵاتانی ئۆپێک پڵەس ئاستی بەرھەمھێنانیان حەوت ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەم کردەوە و لە سەرەتای ساڵی داھاتوویش بۆ پێنج ملیۆن و حەوت ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەم دەکەنەوە کە تا نیسانی ٢٠٢٠ بەردەم دەبێت.

عێراق لە دوای سعودیە دووەم گەورە بەرھەمھێنەری نەوتی خاوە لە رێکخراوی ئۆپیک بەجۆرێک لە دۆخی ئاساییدا تێکڕای رۆژانە چوار ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەم دەھێنێت و لە لەسەدا ٩٠ی داھاتەکانی پشت بە داھاتی فرۆشتنی نەوت دەبەستێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement