328 کوردستان

مەحما خەلیل: چەکدارە نایاساییەکان دەبێت شەنگال چۆل بکەن

07:08 - 27/11/2020

  "زەمەن" 

 

قایمقامی شەنگال رایگەیاند، بەشێک لە ئاڵای چەکدارە نایاساییەکان لە شنگال داگیراون بەڵام ئەوە تەنیا بەس نییە دەبێت ئەو چەکدارانە شنگال چۆل بکەن.

مەحما خەلیل قایمقامی شەنگال دەڵێت، "ئێمە داوا دەکەین ئەو چەکدارە نایاساییانە شنگال چۆل بکەن و تا ئێستا تەنیا ئالایان داگرتووە و چەکدارانی پەکەکە لە چیا و لە نێو کۆمەڵگە ماون".

رۆژی چوارشەممەی رابردوو شاندێکی باڵای ئەمنیی عێراق گەیشتە پارێزگای نەینەوا بۆ سەرپەرشتیکردنی بەندەکانی نێو رێککەوتنی نێوان حکوومەتی فیدراڵ و ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە شنگال، دواتر سەردانی لیوای ٩٢ی سوپای عێراق و ھێڵی سنووریی عێراق-سووریایان کرد.

سەرەتاى ئەم مانگە حکومەتى هەرێم و حکومەتى عێراق رێککەوتن لەسەر ئاساییکردنەوەى دۆخى شەنگال و دانانى قایمقامێکى نوێ بۆ قەزاکەو گەڕانەوەى ئاوارەکانى دانیشتوى شەنگال و ئاوەدانکردنەوەى ناوچەکە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن