2430 شیوازی ژیان

پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

09:17 - 26/11/2020

زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی26-11-2020 ی بڵاوکردەوە.

کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
دوو کەس لە خێزانەکەت دەبێتە شەڕیان و تۆش پێت خۆش دەبێت، متمانە بەکەس مەکە و ئابڕووت بپارێزە با تووشی کێشە نەبیت.

گا (4/20 بۆ 5/20)
گەشتێکت هەڵدەوەشێتەوەو پێی بێتاقەت دەبیت، لە خۆشەویستەکەت دووردەکەویتەوەو کەسێکیکە دەهێنیتە ژیانتەوە.

دووانە (5/21 بۆ 6/21)
کۆنتڕۆڵی توڕەبوونەکانت بکەو خۆپەرست مەبە، واز لە چاولێکەری بێنە و خێزانەکەت لا مەبەست بێت بۆ ئەوەی لەدەستیان نەدەیت.

قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
واز لەشتی لابەلاو سەرکێشی بێنە، خێزانەکەت لەسەروو هەمووشتێکەوەیە، کەسایەتیت بپاررێزەو هەموو کەسێک مەهێنە ژیانتەوە.

شێر (7/23 بۆ 8/22)
هەوڵبدە کێشەکانی ڕابردوو لەبیر بکەیت و توڕەبوونەکانت کەمبکەیتەوە، با زمانی گفتوگۆت لەگەڵ خۆشەویستەکەت شیرین بێت.

فەریک (8/23 بۆ 9/22)
هەواڵی خۆش دەبیستیت و ڕۆژێکی پڕ لە سوپرایز بەڕێدەکەیت، پەیوەندی خۆشەویستیت بەهێز دەبێت و گرنگی بەخواردنی میوە بە.

تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
چاوێک بە پەیوەندییەکانت لەگەڵ هاوپیشەکانت بخشێنەرەوە، کەسێکی ڕاستگۆ و دڵسۆز بە لەگەڵ خۆشەویستەکەت.

دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
ئەمڕۆ هەواڵێکی خۆش دەبیستیت و کەسێکی نوێ دێتە نێو خێزانەکەتەوە، گەشتێک دەکەیت و چاوت بەکەسوکارت دەکەوێت.

کەوان (11/22 بۆ 12/21)
خۆت لە کێشەو دۆخی هیچ کەسێک تێوە مەگلێنە، ئامانجە هاوبەشەکەت لەگەڵ خۆشەویستەکەت دەپێکیت، بەڵام توشی قەلەقی دەبیت.

گیسک (12/22 بۆ 1/19)
ئەمڕۆ بەڵێنی شتێک بە کەسێکی ئازیزت دەدەیت، کێشەکانت لەگەڵ خۆشەویستەکەت چارەسەر دەبێت و هەنگاوێکی نوێ دەنێن.

سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
ڕۆژێکی خۆش لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەردەبەیت و گەشتێک دەکەن، هەروەها بڕیاریش لەسەر داهاتووتان دەدەن.

نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
بەپێی پێشبینی ئەستێرەکەت دەبێت ئاگادار بە پارە لە شتی لاوەکیدا خەرج مەکە چونکە تووشی قەیران دەبیت لەڕووی داراییەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن