پۆلیسی گه‌رمیان: سێ برا خوشكه‌كه‌ی خۆیان خنكاند
08:07 - 22/11/2020
"زەمەن"
پۆلیسی گه‌رمیان
رایگه‌یاند: به تۆمه‌تی خنكاندنی كچێك، چوار كه‌سیان ده‌ستگیركردووه، كه
سیانیان برای كچه‌كه‌ن.
عه‌لی جەمال قدووری، وته‌بێژی
پۆلیسی گه‌رمیان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند: ڕۆژی هەینی
ڕابردوولەبونی تەرمێک لە گەڕەکی شارەوانی دووی قەزای کەلار ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌و دەستبەجێ
مەفرەزەکانیان چونەته شوێنی رووداوه‌كه.
قدووری، ده‌ڵێت: دەرکەوت ئافرەتێک
بەناوی (م - ا - م ) لەدایکبووی 1994 لەماڵەکەی خۆیدا هەڵواسراوەو گیانی
لەدەستداوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، بەئامادەبونی دادوەری
لێکۆڵینەوەی کەلار و بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان لێکۆڵینەوە
لەشوێنی ڕووداوەکە کراو تەرمه‌كه بەمەبەستی پشکنین ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای
کەلار کرا .
وته‌بێژی پۆلیسی
گه‌رمیان، ده‌شڵێت: دوای کەمتر لە دوو
کاتژمێر مەفرەزەکانیان لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان چوار
تۆمەتبار دەستگیربکەن کە سێ کەسیان برای کوژراوەکەن دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ
تۆمەتباراندا دانیان نابەتاوانەکەدا کەبەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە ئەو تاوانەیان
ئەنجامداوە.
تۆمه‌تباره‌كان، بەبڕیاری دادوەرو
بەپێی مادەی 406 تۆمەتباران بەندکراون.