1901 شیوازی ژیان

پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

09:49 - 22/11/2020

زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی22-11-2020 ی بڵاوکردەوە.

کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
هەندێک کەس دەیانەوێت وێنەت ناشرین بکەن تاوەکو شکست بێنیت، بەهۆی کێشەیەوە ڕووبەڕووی خۆشەویستەکەت دەبیتەوە.

گا (4/20 بۆ 5/20)
لەگەڵ خێزانەکەت پەیوندیت باشتر و پتەو دەبێت، خۆشەویستەکەت بەهۆی ئەوای هەڵەی کردووە داوای لێبووردنت لێ دەکات.

دووانە (5/21 بۆ 6/21)
هەست بە ئارامی دەکەیت و ئەندامێکی خێزانەکەت گەشتێکی دوور دەکات و بڕێک پارەی پێ دەدیت، تەندروستیت باش نیە.

قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
چەند ڕووداوێکی سەیر و لەناکاو ڕوودەدات و کاریگەری ئەرێنی دەکاتە سەرت، لە دیاریکردنی هاوبەشی ژیانت هۆشیار بە.

شێر (7/23 بۆ 8/22)
گەشبین بەو هەر کارێک دەکەیت بە بڕوای تەواوە بیکە، ڕاستگۆ بە لەگەڵ خۆشەویستەکەت بۆ ئەوەی سەرکەوتووبن.

فەریک (8/23 بۆ 9/22)
کەسێکی نوێ لە شوێنی کارەکەت وەردەگیرێت و کاریگەری دەکاتەسەر ژیانت، جگەرە کێشان کەمبکەرەوە چونکە نەخۆش دەکەویت.

تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
توانایەکی زۆرت هەیە بۆ ئەوەی داهێنانی نوێ لە کارەکەتدا بکەیت، لەگەڵ هاوسەرەکەت پلان بۆ کارێکی نوێ دادەڕێژن.

دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
ئەمڕۆ چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەیت و هەلی کارکردن دێتە سەر ڕێگەت، هەڵسوکەوتی خۆشەویستەکەت بەدڵ نیە.

کەوان (11/22 بۆ 12/21)
بەهۆی ڕووداوێکی خۆشەوە، لەقەلەقی و دڵەڕاوکێ ڕزگارت دەبێت، دووبارە دەگەڕێیتەوە بۆ لای خۆشەویستەکەت و بەختەوەر دەبیت.

گیسک (12/22 بۆ 1/19)
هەوڵبدە چێژ لە ساتەکانی ژیانت وەربگریت، ئەگەر هەست دەکەیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت نەگونجاویت، وازی لێبێنە.

سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
ئاگاداری هەڵسوکەوتت بە چونکە هەندێک لە هاوڕێکانت چاوەڕوانن هەڵەیەک بکەیت و گاڵتەت پێ بکەن، تەندروستیت باشە.

نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
ئەمڕۆ لەڕێگەی کارێکی وەبەرهێنانەوە قازانجی مادیی دەکەیت، خەمەکانت لەدڵتا مەهێلەرەوەو دەریببڕە چونکە زیانی تەندروستیت پێدەگات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن