شیوازی ژیان

وێنە.. چەند ئابڕووچوونێکی ئیڤانکا ئاشکرا دەبێت

12:22 - 19/11/2020 3015 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن-لایف ستایل

 لیساندرا ئۆرسترۆم هاوڕێی کۆنی ئیڤانکا ترەمپ هێرش دەکاتەسەر ئیڤانکا و بە "بەکتریای تاعون" ناوی دەبات.

 

گۆڤاری ڤانیتی فەیەر وتارێکی لیساندرا ئۆرسترۆم کە هاوڕێی کۆنی ئیڤانکا ترەمپ بووە، بڵاودەکاتەوەو تێیدا لیساندرا ئاشکرایدەکات، ئیڤانکا لە شوێنی گشتیدا سەرنجراکێشە بەڵام لەناخییەوە هەمان سروشتی دۆناڵ ترەمپی باوکی هەیە و رەفتاری ناشرینە.

 

لیساندرای تەمەن 38 ساڵ نایشارێتەوە، لەساڵانی نەوەدەکاندا هاوڕێی نزیکی ئیڤانکا بووەو کاتێک لe خوێندگا بوون ئیڤانکا سەرکردەی مافیاکان بووە، چونکە کچەکانی دیکەی هانداوە بۆ ئەوەی وەک خۆی بن و هەڵسوکەوتی خراپ بکەن و تەنها پارە و زاڵێتی لایان مەبەست بێت و خۆیان لەهەموو کەس بە باشتر لەقەڵەم بدەن.

 

هەروەها لە وتارەکەیدا باسی لەوەشکردووە، ئیڤانکا هەمان شێوەی باوکی حەز بە پارە و سەروەت دەکات، هەرکاتێک کاری دەستکەوتایە ئیڤانکا پێی ناخۆش بووە.

 

ئیڤانکا کچی گەورەی دۆناڵد ترەمپ و لەساڵی 1981 لە نیویۆرک لەدایک بووەو خاوەنی سێ منداڵە و هەمیشە بە جوانییەکەی جیهان  سەرسام دەکات.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement