611 وەرزش

نەشتەرگەری بۆ ئانسۆ فاتی دەكرێت

10:34 - 10/11/2020

زەمەن
یانەی بەرشەلۆنە ڕایگەیاند کە هێرشبەری یانەكەی "ئانسۆ فاتی" نەشتەرگەری بۆ دەکرێت بۆ چارەسەرکردنی پێكانەكەی كە ڕۆژی شەممەی ڕابردو لەیاریی بەرشەلۆنە و ڕیاڵ بێتیس ئەژنۆی چەپی توشی پێكان بوو.

 

بەرشەلۆنە لە بەیاننامەیەكیدا ڕایگەیاند: "یاریزان ئانسۆ فاتی ڕۆژی دوشەممە نەشتەرگەری بۆ دەكرێت لە ئەژنۆی چەپدا، كە بە سەرپەرشتی دکتۆر ڕامۆن کۆگات و پزیشکەکانی دیكەی یانەکە نەشتەرگەرییەكە ئەنجام دەدرێت".

هەر لەو راگەیاندراوەی یانەی بەرشەلۆنە هاتوە، لەگەڵ تەواو بونی نەشتەرگەرییەكە ئەنجامی نەشتەرگەریو ماوەی دوركەوتنەوەی یاریزانەكە ئاشكرادەكرێت. بەپێی ئەوەی میدیاکانی ئیسپانیا باسی لێوەدەكەن، بەرشەلۆنە تەنها ڕێگە بۆ چارەسەر كردنی ئەو یاریزانە نەشتەرگەریی بووە بۆیە بە ناچاری ئەو بڕیارەیان داوە، دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەریەكەش ئەو یاریزانە تەمەن 18 ساڵە بۆ ماوەی چەند مانگێک لە یانەكەی دادەبڕێت.

فاتی لە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو ، نزیکەی نیو کاتژمێر دوای دەستپێکردنی یاریی بەرشەلۆنە بەرامبەر بە بێتیس توشی پیكانێك بوو لە ئەنجامی فاوڵێک لە ناوچەی سزاکەی کە لەلایەن جیزایریە ئیسا ماندییەوە ئەنجامدرا. پێکانی ئەم یاریزانە لێدانێکی گەورەیە لە بەرشەلۆنە ، بەتایبەتی کە فاتی لەم وەرزەدا لە ١٠ یاریدا پێنج گۆڵی تۆمار کردووە ، بەمەش بووە دووەم گۆڵکەری یانەی کەتەلان لە دوای مێسی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن