3668 شیوازی ژیان

پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

08:59 - 04/11/2020

زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی4-11-2020 ی بڵاوکردەوە.

کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
دۆخی خێزانت پڕاوپڕە لەکێشمەکێشی ناخۆش و هاوسەنگی لەنێوان کەسوکارت ڕاگرە، خۆت لە تووشبوونت بەپەتا وەرزییەکان بپارێزە.

گا (4/20 بۆ 5/20)
ئەم ماوەیە خۆت لە کۆمەڵێک کەس بەدووربگرە و خۆت بپارێزە و پشوو وەرگرە، لە خۆشەویستەکەت دووردەکەویتەوە.

دووانە (5/21 بۆ 6/21)
گەشتێک ئەنجامدەدەیت و هەواڵی ناخۆش لەبارەی تەندروستیتەوە پێت دەوترێت بەڵام ئێ هیوا نەبێت و چارەسەری ئاسانە.

قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
لەکەشێکی ئارامدایت و هەست دەکەیت هەموو شتێک لەبەرژەوەندی تۆدایە، لەگەڵ هاوڕێکانت گەشتێکی دوور ئەنجامدەدەن.

شێر (7/23 بۆ 8/22)
توشی گرفتێکی گەورە دەبیت و کەسوکارەکەت هاوکاریت دەکەن بۆ ڕزگاربوون لێی، کەسایەتیت لە هەموو شت گرنگترە.

فەریک (8/23 بۆ 9/22)
لە شوێنی کارەکەت کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجامدەدرێت و چەند بڕیارێک لەبارەی تۆوە دەدرێت و لەبەرژەوەندی تۆدا دەبێت.

تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
ئەو بڕیارە بەپەلانە جێبەجێ مەکە کە پێشتر خوێندنەوەت بۆ نەکردوون، لەگەڵ خۆشەویستەکەت بیروڕا ئاڵوگۆڕ بکەن، وەرزش بکە.

دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
بڕێک پارە وەردەگریت و پڕۆژەکانتی پێ تەواو دەکەیت، لەسەر شتی لاوەکی خێزانەکەت زویر مەکە، تەندروستیت باش دەبێت.

کەوان (11/22 بۆ 12/21)
لەلایەن بەرپرسەکەت و هاوپیشەکانتەوە پشتگیریت لێ دەکرێت لە کارەکەت، چەند بەربەستێک دەبڕیت لە ئاست خۆشەویستەکەت.

گیسک (12/22 بۆ 1/19)
ڕێگایەک دەدۆزیتەوە بۆ گۆڕینی شێوازی کارکردنەکەت و بەوهۆیەوە دەوروبەرەکەت پێیان خۆشدەبێت و سەرسام دەبن.

سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
ئەمڕۆ بڕێک پارە وەردەگریت و خێزانەکەتی پێ دڵخۆش دەکەیت، بۆنەیەک بۆ یەکێک لە هاوڕێکانت ئامادەدەکەیت.

نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
ئاگاداربە و خەرجییەکانت کەمکەرەوە، پەلەمەکە و بیربکەرەوە پاشان بڕیار لەسەر شتەکانی دەوروبەرت بدە، گرنگی بەخەوتن بدە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن