خانمە هونەرمەندێک لەژێر هەڕەشەی چەک دەستدرێژی کرایەسەر
11:46 - 28/10/2020
زەمەن-لایف ستایل
خانمە هونەرمەندی ناسراوی پاکستانی مهویش
هەیات لەژێر هەڕەشەی چەک، دەستدرێژی سێکسی کرایەسەر.
میدیاکانی پاکستان بڵاویانکردەوە، خانمە
هونەرمەندی ناسراو مهویش هەیات لە هۆتێلی جاردن تاون لە پاکستان، بەفشار و لەژێر
هەڕەشەی چەک دەستدرێژی سێکسی کرایەسەرو دەستبەجێ پۆلیسی لە رووداوەکە
ئاگادارکردەوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، پیاوەکە دەستگیرکراوەو
لێکۆڵینەوە لێی بەردەوامە.
مهویش هەیات لەساڵی 1983 لە پاکستان
لەدایکبووەو یەکێکە لە ئەکتەرە دیارەکان، جگە لەوەی کاری مۆدێلینگیش دەکات.