434 کوردستان

مەزڵوم کۆبانى: ئه‌ردۆغان یارمه‌تیی داعشی دا و ماكرۆن موسڵمانانی له‌ داعش پاراست

09:38 - 26/10/2020

"زەمەن"


فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگه‌یاند، سەرۆکى فەڕەنسا هاوکارى موسڵمانەکانى کردووە بۆ پاراستنیان لەدەستى داعش و ئەردۆگانیش کە یارمەتى داعشى داوە ئیسلام بۆ بەرژەوەندییەکانى خۆى بەکاردەهێنێت.  


مه‌زڵوم كۆبانی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرت لەتوێتێکدا نوسیویه‌تی، "ئیمانوێڵ ماکرۆنى سەرۆکى فەڕەنسا هاوکاری موسڵمانانی کرد بۆ پاراستنیان لەدەستى داعش و ڕۆڵێکى گەورەى هەبوو بۆ لەناوبردنى ئەو رێکخراوە و پاراستنى بەها مرۆییەکان".   

فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرت  ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "لە بەرامبەردا، ئەردۆگان کە یارمەتى داعشیى دا ئەوا گوزارشت نیە لە هەستى موسڵمانان و دنیاى ئیسلام، ئەردۆگان ئاینى ئیسلام بۆ بەرژەوەندییە تایبەتەکاتى بەکار دەهێنێت."  

ماوەی چەند ڕۆژێکە گرژییەکی ئاینیی لەنێوان وڵاتی فەڕەنسا و موسڵمانانی وڵاتەکە و جیهان دروستبووە و ئەردۆگانی سەرۆکی تورکیاش خۆی وەک پاڵپشتیکەری ئاینی ئیسلام و موسڵمانان بردووەتە ناو گرژییەکەوە.   

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن