عیزه‌ت دوری مرد
09:36 - 26/10/2020
"زەمەن"
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،
عیزه‌ت دوری مرد. كه جێگری سه‌دام حسێن و كه‌سی یه‌كه‌می حزبی به‌عس بوو له دوای
2003ه‌وه.
ماڵپه‌ره‌كانی
نزیك له حزبی به‌عس مردنی عیزه‌ت دورییان راگه‌یاندوه: به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاری
مردنه‌كه‌ی و زانیاری زیاتر ئاشكرا بكه‌ن.
عیزه‌ت دوری 78
ساڵ، له ساڵی 1979ه‌وه تاوه‌كو 2003 جێگری سه‌دام حسێن بوو، كه به خوێن و ئاگر
حكومی عێراقیان كرد.
عیزه‌ت دوری ساڵی
1942 له دایكبووه، پێنج ژنی هێناوه و 11 كوڕ و 13 كچی هه‌یه.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
سه‌ركردایه‌تی شۆڕش بووه له سه‌رده‌می سه‌دام، له دوای شه‌ڕی كوه‌یت_عێراق، پله‌ی
جێگری گشتی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان بووه.
هه‌روه‌ها پۆستی
وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ، كشتوكاڵی وه‌رگرتووه، له دوای 2003ه‌وه خۆی شارداوه،
چونكه یه‌كێك بوو له داواكراوه سه‌ره‌كیه‌كان لای ئه‌مریكا، له دوای له
سێداره‌دانی سه‌دام له 2006دا پۆستی ئه‌مینداری گشتی حزبی به‌عسی وه‌رگرت.
له چه‌ند ساڵی
رابردوودا شوێنی مانه‌وه‌ی دیار نه‌بووه، به‌ڵام چه‌ند تۆمارێكی ده‌نگی به‌ناوی
ئه‌وه‌وه بڵاوده‌كرانه‌وه.
پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
ده‌نگۆی كوژرانی له شه‌ڕێكدا له نزیك تكریت بڵاوكرایه‌وه، وێنه‌ی ته‌رمێكیش
بڵاوكرایه‌وه كه گوایه عیزه‌ت دورییه، به‌ڵام هه‌واڵه‌كه راست ده‌رنه‌چوو.