ئەمڕۆش سلێمانى لەسەر ئاستى عێراق زۆرترین مردنى تێدایە
03:27 - 25/10/2020
"زەمەن"
وەزارەتی تەندروستیی عێراق
ئاماری ٢٤ كاتژمێری رابردووی توشبووانی كۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکان، پارێزگاى
سلێمانى زۆرترین ژمارەى مردنى تێدا تۆمار کراوە کە ١٤ کەسە.
لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی
تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، "لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و ٥٥٤
توشبووی نوێ بە كۆرۆنا تۆماركراوە".
بەپێی راگەیەنراوەکەى
وەزارەتى تەندروستى عێراق، "سێ هەزار و ١٤٠ كەسیش چاكبوونەتەوە و ٥٥ تووشبووى
کۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە".
لە سەرەتای سەرهەڵدانی
ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە عێراق، نزیکەى ٤٥٢ هەزار كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون و لەو ژمارەیەش
زیاتر لە ٣٨١ هەزار چاكبوونەتەوە و ١٠ هەزار و ٦٢٣ كەسیش گیانیان لەدەستداوە.