به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه حكومه‌ت گۆڕدرا
01:45 - 25/10/2020
"زەمەن"
ئه‌مڕۆ
ساڵێك به‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی عێراقدا تێده‌په‌ڕێت كه بووه هۆی گۆڕینی حكومه‌ت، ئه‌مڕۆش له چه‌ند شارێك خۆپیشاندان
به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ داوای
لە خۆپیشاندەران كرد، خۆپیشاندانی ئاشتییانە ئەنجام بدەن.
كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق لە راگەیەندراوێكدا
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی خۆپیشاندانه‌كانی 25ی تشرینی یه‌كه‌م، جەخت لەسەر دەستەبەركردنی
ئازادی رادەبڕین و خۆپیشاندانی ئاشتییانە لە عێراق دەكاتەوە.
هه‌روه‌ها داواشی لە خۆپیشاندەران كردووه
لە ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا، خۆپیشاندانی ئاشتییانە
ئەنجام بدەن، هاوكاربن لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان لە پاراستنی سامانی گشتیی و تایبەت و
دووركەوتنە لەهەر رووبەڕبوونەوە و پێكدادانێك.
كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ، داواشی
لە هێزە ئەمنییەكان كردووە كە ئاسایش بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران دابین بكەن.
هه‌روه‌ها داواشی لە حكومەتی عێراق كراوە كە داواكارییە
راوەكانی خۆپیشاندەرە ئاشتیخوازەكان جێبەجێ بكات كە دەبێتە مایەی گۆڕانكاری
ئەرێنیی و پتەوتركردنی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق.
ئەمڕۆ یەكشەممە لە به‌غدا و چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه
خۆپیشانده‌ران جارێكی دیكه رژانه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كان، عوسمان غانمی وه‌زیری
ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند: ژماره‌یه‌كی زۆر خۆپیشانده‌ر له شاره‌كانی دیكه‌وه
هاتوونه‌ته به‌غدا و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه پشكنینان بۆ كراوه.
دوێنێ شەممە، مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی
عێراق، لە ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا رایگەیاندبوو كە
ئەركی حكوومەتە گوێ لە گەلەكەی بگرێت.
لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا،
خۆپیشاندان لە بەغدای پایتەخت و ژمارەیەك پارێزگای دیكەی عێراق بەڕێوەچوو كە
بەھۆیەوە حكوومەتی پێشوو بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەھدی ناچار بە دەستلەكاركێشانەوە
كرا.
بەپێی ئامارەکانی حكومەتی عێراق لە میانی خۆپیشاندانەکاندا،
٥٦٥ كەس لە خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەكان كوژراون.