بەپەلە.. هێزەکە گەیشتە کەرکوک و گەندەڵەکان دەستگیردەکات
02:21 - 29/06/2026
زەمەن_هەواڵ
بەپێی زانیارییەکانی ''زەمەن'' هێزێکی زۆری دژەتیرۆری عێراق لە کەرکوک جوڵەی پێکراوە و بەرە و دوبز بەڕێکەوتووە.
هاوکات، ماڵی چەندین بەرپرسی عەرەبی کەرکوک لە قەزای دوبز نیشتەجێن، بەڵام تا ئێستا نازانرێت دەیانەوێت کام بەرپرسی کەرکوک دەستگیر بکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە هەڵمەتێکی چڕی دژی گەندەڵی، بە ناوی ئۆپراسیۆنی (شاڵاوی بەرەبەیان)، حکومەتی عێراق، بەتۆمەتی گەندەڵی چەندین بەرپرسی باڵا و پەرلەمانتاری دەستگیکردووە و تا ئێستاش هەڵمەتەکە بەردەوامە.