1550 شیوازی ژیان

لەسەر پەیوەندی خۆشەویستی، سورەیا هەڕەشە دەکات

02:42 - 24/10/2020

زەمەن-لایف ستایل

خانمە ئەکتەری بەناوبانگی تورکیا ئاسڵی ئینیڤەر ناسراو بە "سورەیا" لە رۆژانامەی حوڕەییتی تورکی توڕەیە و هەڕەشەی تۆڵە سەندنەوەی لێدەکات.

ماوەیەک بەر لە ئێستا رۆژنامەی حوڕەییتی تورکی هەواڵێکی بڵاوکردەوە لەسەر ئەوەی خانمە ئەکتەری بەناوبانگ ئاسڵی ئینیڤەر ناسراو بە "سورەیا" و وەرزشوان کەرم تونشری پەیوەندی خۆشەویستی لە نێوانیاندا هەیە.

لێرەشدا ئاسڵی بێدەنگی دەشکێنێت و ئاشکرای دەکات کە ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوەو هیچ پەیوەندییەکی خۆشەویستی لە نێوان خۆی و ئەو وەرزشوانە نییە، هەروەها ئاشکرای کرد کە هەموو رێکارە یاساییەکان لە دژی رۆژنامەی حوڕییەت دەگرێتەبەر و تۆڵەیان لێدەکاتەوە.

ئاسڵی ئینیڤەر لەساڵی 1984 لە لەندەن لەدایک بووە و بە رۆڵ بینینی لە درامای (بوکی ئیستانبوڵ) ناوبەنگی پەیدا کرد و خاوەنی چەندین دراما و فلمە.

 

 

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن