ئەکتەرێکی درامای "کرێچییەکان"کۆچی دوایی کرد
10:26 - 24/10/2020
زەمەن-لایف ستایل
هونەرمەد ئارارت مەجید بە نەخۆشی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.
هونەرمەند ئارارات مەجید کە رۆڵی لە زنجیرە درامای " کرێچییەکان " بینیووە پاش تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و خراپبوونی دۆخی تەندروستی، کۆچی دوایی کرد.
هونەرمەند ئارارات مجید سەرۆکی کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز و ئەندامی چالاکی تیپی نواندنی سلێمانییە و درامای کرێچییەکان لەمساڵدا بەرهەم هاتووە و نووسین و سیناریۆی (شوعله شهریعهتییه)ەو دەرهێنانیشی لەلایەن (د. غهسان عهبدوڵڵا)یە کە دهرهێنهرێکی سورییە.