242 کوردستان

هاوردەكردنی هەنار قەدەغە كرا

08:37 - 23/10/2020

"زه‌مه‌ن"


وەزیری كشتوكاڵ رایگه‌یاند، تا ناوه‌ڕاستی مانگی دوانزه‌ی ئه‌مساڵ هاورده‌كردنی هه‌نار قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت.


بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم لە هه‌ژماری خۆی له‌ فەیسبوك رایگه‌یاندووه‌ "وەک پاڵپشتی لە بەرهەمی ناوخۆیی بۆ دووەم ساڵە لە ناوەڕاستی مانگی هەشت تاوەکو ناوەڕاستی مانگی دوانزە هاوردەکردنی هەنار قەدەغە دەکەین".

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو "بەخۆشحاڵیەوە وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی عێراقیش هاوردەکردنی هەناری قەدەغەکرد لەسەرجەم دەروازە سنوریەکان، ئەم هەنگاوە بەگرنگ دەزانین و پاڵپشتیەکی باشی جوتیارانمانە".

وەزیری كشتوكاڵی هه‌رێم به‌ڵێنیداوه‌ "رێککارەکانمان بەردەوامی دەبێت بۆ پاراستنی بەرهەمی جوتیارانمان".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن