وەزارەتى تەندروستى زەنگێکى مەترسیدارى لێدا
11:06 - 22/10/2020
"زەمەن"
وەزارەتى تەندروستى
هەرێم رایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا بە ڕێژەیەکی بەرز
زیادی کردووە و پێشبینییەکان
ترسناکن.
د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لەماوەی 24
کاتژمێری ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان، ژمارەی تووشبووان و گواستنەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە ڕێژەیەکی بەرز زیادی کردووە و پێشبینیەکان
ترسناکە و پێویستی بە بەشداربوونی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگایە بۆ هۆشیارکردنەوەی
هاوڵاتیان بۆ خۆپاراستنیان لەم ڤایرۆسە.
ئاماژەى بەوەشکرد، بە ئامادەبوون و سەرپەرشتی وەزیری
تەندروستی، ئەنجومەنی ڕاوێژکاری پزیشکانی پسپۆڕ و ڕاوێژکار و خاوەن ئەزموون لەگەڵ ڕێکخراوی
تەندروستی جیهانی WHO لە
کۆبوونەوەدان تایبەت بە ڕەوشی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان.