لە سلێمانى زۆرینەى توشبوانى کۆرۆنا لە ژێر ئۆکسجیندان
11:27 - 17/10/2020
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، 204 توشبوی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كاندا چارەسەر وەردەگرن و 178 توشبویان له ژێر ئۆكسجیندان.
د. یاد نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ده‌ڵێت، ڤایرۆسی کۆرۆنا پەتایەکی وەرزی نیە، بەڵکو پەتایەکی کوشندەیە، بۆیە تکا ئەکەم پێش ئەوەی مەرگی ئازیزانت ببینیت، تەواو پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەکانی خۆپارێزی و هەروەها چارەسەر بن، چونکە تاکە ڕێگەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم ڤایرۆسە.
به‌پێی ئاماری ته‌ندروستی سلێمانی، ئه‌مڕۆ 11 توشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه و 19 توشبووش داخڵی نه‌خۆشخانه‌كان كراون.
كۆی گشتی ئه‌و توشبووانه‌ی له نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی چاودێری ده‌كرێن 204 كه‌سن كه 178 یان له ژێر ئۆكسجیندان و كه‌سێكیش له ژێر ئامێری هه‌ناسه‌داندایه.
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستیی، تاوەكو ئێستا نزیکەی ٦١ هەزار حاڵەتی توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركراوە و لەو ژەمارەیەش زیاتر ٣٣٧ هەزاریان چاكبوونەتەوە و دوو هەزار و ١٢٩حاڵەتی گیانلەدەستدانیش تۆماركراوە.